ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەنووسی کرووس و مۆدریچ لە ریال مەدرید یەکلا دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەنووسی کرووس و مۆدریچ لە ریال مەدرید یەکلا دەبێتەوە و بڕیار لەبارەی مانەوەی ئەو دوو یاریزانە یان رۆیشتنیان لە یانە ئیسپانییەکە دەدرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ هەریەکە لە تۆنی کرووس و لۆکا مۆدریچ کۆدەبێتەوە و لەبارەی داهاتووی ئەو دوو ناوەڕاستکارە گفتوگۆ دەکەن.

فابریزیۆ ئاشکرایکردووە، پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ چارەنووسی کرووس و مۆدریچ یەکلا دەبێتەوە، کە رۆژی 1ـی یۆنیۆ/حوزەیران یاریی کۆتایی لە وێمبلی بەڕێوە دەچێت.

مۆدریچ (38 ساڵ) لەوەتەی ساڵی 2012 لە ریال مەدرید یاریی دەکات و کرووس (34 ساڵ) لەوەتەی ساڵی 2014 پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە و هەردوو یاریزانەکە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەیان کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەیان نوێ نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button