یاریگا –
مێدیاكان ئەو قوربانییانەی کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئاشکرا ده‌كه‌ن.
رۆژی هەینی، ئێمباپێ رایگه‌یاند له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی پاریس سان جێرمان جێده‌هێلێت،به‌ڵام وێستگه‌ی داهاتووی یاریكردنی ئاشكرا نه‌كرد.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای مێرکاتۆ، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی “X” نووسیویەتی: کیلیان ئێمباپێ لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەرگیز نەیویستووە بچێتە دانوستان لەگەڵ یانەکانی پرێمه‌رلیگ یاخود هه‌ر خولێكی دیكه، هاوینی رابردوو موچەی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ هەر وەرزێک لە خولی سعودیە رەتکردەوە.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێمباپێ تەنها ویستویەتی بچێتە ریاڵ مەدرید و جارێکی تر فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال بێهیوا نەکات،به تایبه‌ت دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی 2022یاریزانه‌كه زۆر نزیك بوو درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت.