یاریگا –
بابەتی رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ و لە پاریس سانجێرمان و پەیوەندیکردنی بە ریاڵ مەدریدەوە مانشێت و هەواڵی یەکەمی زۆربەی رۆژنامەکانە بەتایبەت لە شەوی رابردووە کە ئەستێرە فەرەنسیەکە بە فەرمی چوونی لە پی ئێس جی راگەیاند.
لە فەرەنسا تا ئاستی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتە قسە لەسەر بابەتەکە کرا کاتێک ئەمڕۆ لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا داوای لە ریاڵ کرد بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپاد ڕێگە بە ئەستێرەکەیان بدەن تا بۆ کەڵەشێرەکان یاریی بکات. ئەوە سەرەڕای ئەوەی خودی کیلیان هیچی لە بارەی پەیوەندیکردنی بە شاهانەکانەوە نەدرکاندووە.
لایەنی مەدریدی ئەمشەویش خۆیان بەدوور گرت لە قسەکردن لەسەر چیرۆکەکە. لە دوای بردنەوەکەیان بەرانبەر گرانادا، کارلۆ ئانچلۆتی لەلایەن رۆژنامەنووسێکەوە رووبەڕووی ئەو پرسیارە کرایەوە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی
دەزانم کەی ئێمباپێ پەیوەندی بە ریاڵەوە دەکات؟ ئەوە بابەتێکە لە ئێستادا بیری لێناکەمەوە. شتی گرنگترمان هەیە هۆشی بخەینە سەر. ئەمڕۆ یاریمان کرد و ناتوانین چاوەڕێی ئەو ئاهەنگەبین سبەینێ لەگەڵ هاندەرانمان دەیگێڕین (بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا) و دوای ئەوەیش زۆر یاری دیکە ماوە. تا یەکی مانگی یۆنیۆ (فیناڵی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر دۆرتمۆند)، ئێمە زۆر ڕوونین کە دەبێت بیرمان لای چی بێت.
ریاڵ مەدرید بە مەبەست نایانەوێ هیچ شتێک بدركێنن لەسەر هاتنی کیلیان بۆ یانەکەیان تا دوای یەکلابوونەوەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بۆ ئەوان چارەنووسسازە بۆ ئەوەی بەو نازناوە وەرزەکەیان دەوڵەمەندتر بکەن لەرووی دەستکەوتەکانەوە.
⚪️🇫🇷 Ancelotti: “Kylian Mbappé? I’m not thinking about that topic at the moment”.
“We have more important things to focus on right now”. pic.twitter.com/4o3hrJioeU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 11, 2024