فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ ناوی هەمووانی هێنا جگە لە خلێفی

Yariga App

یاریگا-کیلیان ئێمباپێ لە پەیامی ماڵئاوایی لە پاریس سان جێرمان،  تۆڵەی چەند ساڵەی لە ناسڕ خلێفی کردەوە.

خلێفی ساڵانێکە رێگرە لە رۆیشتنی ئێمباپێ و مەرجی قورسی بەسەر دەسەپاند، وە سەرەڕای ئەوەی لەرووی یاساییەوە ئێمباپێ ئازادە لەوەی چی دەکات پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی، کەچی خلێفی داوای پارەی لێدەکرد بەرامبەر رۆیشتن.

دوێنێ ئێمباپێ بەفەرمی رۆیشتنی لە پاریس راگەیاند. لە میانەی پەیامەکەیدا یەک بە یەک ناوی سەرجەم ئەو راهێنەر و بەڕێوبەر وەرزشییانەی هەیە کە لە حەوت ساڵی رابردوودا لە پاریس کاری لەگەڵ کردوون، دواتر سوپاسی کارگوزار و ستافی پزیشکی و سەرجەم ئەوانەی کرد لە یانەکە کار دەکەن بەڵام ناوی خلێفی سەرۆکی یانەکەی نەهێنا.

هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن ، ئێمباپێ بێ بەرامبەر لە ماوەیەکی نزیکدا روودەکاتە ریاڵ مەدرید و ئەمەش ئەو سەرئەنجامە بوو کە ماوەیەکی زۆرە خلێفی دژایەتی دەکرد. سەرۆکەکە هەرچەند ئێمباپێی لەدەستدا بەڵام توانیی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ یانەکە بگەڕێنێتەوە و ئەو یاریزانەی رازیکرد لە خەڵاتە داراییەکانی خۆی خۆش ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button