ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆسیمین بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات

ئەستەمە پەیوەندەی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین، ئامادەیە ئۆفەری پاریس سانجێرمان لە پێناو پرێمەرلیگ رەتبکاتەوە.

سەرەڕای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوودا و بەرزکردنەوەی بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ 144 ملیۆن دۆلار.

ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی پێشتر رایگەیاندبوو، رەنگە لە کۆتایی ئەم وەرزە ئۆسیمین ریزەکانی ناپۆلی جێبهێڵێت.

جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵیا روونیکردوەتەوە، یانەکانی چێڵسی، پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەستێرە نایجێرییەکە دەکەن.

ناپۆلی دەیەوێت جیا لە قازانجی ماددی، یاریزانێکیش بگوازێتەوە، بۆیە گفتوگۆکانی لەگەڵ رۆمێلو لوکاکو دەستپێکردووە، ئەمەش لە ئەگەری پەیوەندیکردنی ئۆسیمین بە چێڵسی، لوکاکو بکرێتە بەشێک لە گرێبەستەکە.

ئۆسیمین لە هاوینی ساڵی 2020 لە لیلی فەرەنسییەوە بەبڕی 60 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ناپۆلییەوە کرد. لەو ساتەوە لە کۆی 131 یاریدا 76 گۆڵی کردووە و وەرزی رابردوو، سەرکردایەتی ناپۆلی بۆ بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button