چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریکی: گورزێکی پڕ ئازار بوو، دۆرتمۆند له‌ ئێمه‌ باشترنەبوو

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی، راهێنەری پاریس سانجێرمان، پێی وایه‌ دۆرتمۆند له‌ هه‌ردوو یاری چوون و هاتن له‌ پاریس باشترنه‌بووه‌، بەڵام باشتر سوودیان لە دەرفەته‌كان وەرگرتووه‌.

دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند له‌ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ئێنریكی بۆ مێدیاكان گوتی، لە وەرزش کاتێک ده‌دۆرێیت ساتێکی پڕ ئازاره‌ ، بەتایبەتی بەم شێوەیە، پیرۆزبایی لە بوروسیا دۆرتمۆند دەکەم، ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد ، ئاستیان زۆر باش بوو، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ باشتر نه‌بوون، له‌ یاریكۆتایی هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵدەدەین بە زووترین کات، ئه‌م شكسته‌ له‌بیربكه‌ین، ئامادەکاریی ده‌كه‌ین بۆ  داهاتوو.

گوتیشی، ده‌رفه‌تی زۆرمان  له‌ده‌ستدا، ئه‌وان له‌ ئێمه‌ باشتر نه‌بوون، به‌ڵام باشتر سودیان له‌ ده‌رفه‌ته‌كان وه‌رگرت و براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوون، ئه‌مه‌ش سروشتی تۆپی پێیه‌.

پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێشکۆتایی له‌ چامپیۆنزلیگ دوورخرایه‌وه‌، دوای ئەوەی له‌ یاریی چوون و هاتن به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند دووچاری شكست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button