لە گەڕی 26ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی مینا دەبێتەوە.
کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی هەولێر بۆ ئاشت کردنەوەی هاندەرانی لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی مینا دەکات، بۆ دووەم یاریە سزای یانەی مینا کۆتایی هاتووە و دەتوانێت یاریزانە پیشەگەرەکانی یاری پێبکات، یانەی هەولێریش وێڕای ئەنجامە خراپەکانی و کێشە داراییەکانی ئەم دواییە مەبەستیانە لە ڕێگای ئەم یاریەوە هاندەران ئاشت بکەنەوە و جارێکی تر بگەڕێنەوە ڕێچکەی سەرکەوتن، یانەی هەولێر 23 خاڵی هەیە و لە خانەی شازدەمە یانەی میناش بە 27 خاڵ لە ڕیزبەندی سێزدەم دێت.
هەریەک لە یاریزانان هێلیۆ مۆنتێڕۆ و یاسین سامیە و ئەحمەد حەسەن مەکەنزی لەم یاریە لەگەڵ یانەی هەولێر بەشدار نابن بە هۆی پێکانەوە
یانەی دهۆک دوای تەواو بوونی سزاکەی کە دوو یاری بێ هاندەر لە یاریگای خۆی یاری کرد، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 6 لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی حدود یاری دەکات و لەم یاریەدا جارێکی تر هاندەران دەتوانن ئامادەی یاریەکەبن، تا ئێستا هەر دوو یانە 11 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە کە یانەی دهۆک لە 6 یاریدا سەرکەوتووە و یانەی حدودیش 3 یاری بردۆتەوە و لە 2 یاریشدا یەکسان بووینە، هەر یەک لە یاریزانانی دهۆک ڕێوان ئەمین و نور سۆلێ و سیابەندعەگید بە هۆی پێکان و یانیک زاکیری بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور دادەبڕێن.
یانەی دهۆک بە 39 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەمە و یانەی حدودیش بە ڕابەڕایەتی یاریزانی کورد ئیبراهیم غازی بە 36 خاڵ لە خانەی دەیەمی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.