یاریگا –
ئەمشەو لە هەفتەی 35ی خۆیاندا لە یارییەکانی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی لە ڕێگەی ئێرلینگ هالاندەوە پەیامێکی خێرای بۆ ئارسیناڵ نارد بەوەی نازناوەکە هێشتا لە چنگی کوڕانی پێپ گواردیۆلایە کاتێک خاوەنی مەکینەیەکی گۆڵکردنی وەک تۆقێنەرە نەرویجیەکەبن.
هالاند لەو یارییەدا توانی سوپەر هاتریک تۆمار بکات و یانەی میوان تێکبشکێنێت.
بەو چوار گۆڵەیش، کۆی گۆڵەکانی خۆی لەم وەرزەی خولەکە بەرز بکاتەوە بۆ 25. هاوکات خاوەنی 5 ئەسیستیشە.
بەوەیش بوو یەکەم یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ لە هەردوو وەرزی سەرەتای خۆیدا بتوانێت +25 گۆڵ تۆمار بکات.
وەرزی رابردوو لە یەکەم ساڵی ئەزموونی خۆیدا لە خولی ئینگلیزی، ئێرلینگ توانی 36 گۆڵ بکات و ببێتە بە گۆڵکاری خولەکە.
گۆڵی چوارەمی هالاند بەرانبەر وڵڤز:
هدف هالاند الرابع ليسجل سوبر هاتريك
هدف جميل جدا صراحة 🤯👏
مانشستر سيتي 4-1 وولفرهامبتون
pic.twitter.com/2MqvNIBVb0— الكوتش (@Coach_Khaled0) May 4, 2024
سیتی بەوەشەوە نەوەستا، بە هێنانە ناوەوەی جولیان ئالڤارێزیش، گۆڵێکی تریان زیادکرد بۆ کەنەرڤاڵەکە و هەنگاوێکیتر لە نازناوەکە نزیک بوونەوە ئەگەر لەو سێ یاریەی ماویانە خاڵ لەدەست نەدەن.
ئێستا سیتزنس بە 82 خاڵ و یارییەک کەمتر، پلەیەک لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.