ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید پاداشتێکی گەورەی لونین دەکات

لونین هەنگاوێک لە مانەوە نزیکە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاندرێ لونین نزیکبووەتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مەدرید دەیەوێت گرێبەستی گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە تاوەکو ساڵی 2028 نوێبکاتەوە

گرێبەستی ئێستای لونین لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، گفتوگۆی نێوان هەردوولایەن لە دوا قۆناخەکاندایە.

گفتوگۆی نێوان نوێنەری لونین و ریال مەدرید لە مارس/ئاداری رابردوو دەستیپێکرد و لە مانگی رابردووشدا، خاڵەکان لەسەر پیتەکان داندران و ئێستا چاوەڕێی واژۆی لونین دەکەن.

لونین رۆڵێکی باڵای لە سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید گێڕاوە، ئەمەش دوای پێکانەکەی تیبو کۆرتوا و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان.

لە گرێبەستی نوێیدا، مووچەی هەفتانەی لونین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکرێتەوە و رێگە بە چوونە دەرەوەی لە بێرنابیۆ نادرێت.

کاروانی لونین لە مەدرید

لونین لە ساڵی 2018 لە زۆریا لوهانسکی ئۆکراینییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

سەرەڕای ئەوەی شەش ساڵە لە یانەی شاهانەیە، بەڵام دەرفەتی بەشدارییەکی ئەوتۆی پێندرابوو، تاوەکو کۆرتوا تووشی پێکان بوو.

لە ئۆگەست/ئابی رابردوودا، کۆرتوا تووشی پێکان بوو، دەستەی کارگێڕی مەدرید خێرا گرێبەستێکیان بە خواستن لەگەڵ کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی چێڵسی واژۆ کرد، بەڵام گۆڵپارێزە ئیسپانییەک ەلە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی رابردوو تووشی پێکان بوو، بەمەش دەرفەتێکی زێڕین بۆ لونین هاتەپێش.

لەم وەرزەدا، لونین بەشداری لە 29 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە و 10 کلین شیتی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button