ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وادەی نوێكردنەوەی گرێبەستی كروس ئاشكرا كرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی تۆنی كروسی ئەڵمانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی تۆنی كروس لەگەڵ یانە شاهانەكە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات، ریال مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستی تۆنی كروس نوێ بكاتەوە.

لە راپۆرتەكەی سەرچاوە ئیسپانیەكەدا هاتووە، یانەكە دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانییەكە بۆ وەرزێكی دیكە و تا هاوینی ساڵی 2025 نوێ بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، راگەیاندنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لە دوای یاری گەڕانەوە بەرامبەر بایرن میونشن دەبێت.

لەم وەرزەی لالیگادا كروس بەشداری لە 30 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و حەوت گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button