ئه‌ڵمانیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

هۆکاری خراپی ئاستی بێڵینگهام بەرامبەر بایرن ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا –

جود بێلینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید بەهۆی ڤایرۆسی گەدە و ریخۆڵەوە نەیتوانی ئاستی پێویست بەرامبەر بایرن میونشن پێشکەش بکات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن یاریی کرد و دوای 90 خولەک هەوڵدان هەردوو یانە بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون، بەجۆرێک دەبێت لە یاریی گەرانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تیپی براوە ئاشکرا ببێت.

لەم یارییەدا بێلینگهام هەر لەسەرەتاوە لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەیدا بوو، بەڵام نەیتوانی ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە بە درێژایی ئەم وەرزە بە درێسی یاڵەوە نیشانی دابوو، دواجاریش لە خولەکی 75 یاریگای بەجێهێشت و شوێنی لەگەل لۆکا مۆدریچ گۆڕییەوە.

ئەمەش لەکاتێکدا روویدا کە ئەستێرە ئینگلیزییە لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەدا لە یاریی پێشووی یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە رکابەرییەکانی لالیگا بەهۆی کێشەی هەرسکردنەوە ئامادە نەبوو و تەنیا خولەکێکیش یاری بۆ تیپەکەی نەکرد.

ئێستا ئەتلەتیک بڵاویکردەوە کە ئەم یاریزانە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە باری تەندروستی باش نەبووە و لە چەند رۆژی رابردوودا بە دەگمەن  لە مەشقەکانی ریاڵدا ئامادە بووە، هۆکاری خراپی ئاستەکەی لە یارییەکەی بەرامبەر بایرن هەمان شت بووە. ستافی تەکنیکی ریال هیوادارن بێلینگهام کە ئێستا باری تەندروستی باشترە، بتوانێت لە یاریی گەڕانەوەدا رۆڵێکی گرنگ و کریگەرییان بۆ بگێڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button