ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆخێل: ریال مەدرید هەمیشە ئەم كارە بەرامبەر ركابەرەكانی دەكات

Yariga App

یاریگا –

تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات باس لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەكات.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەردوو گۆڵەكەی مەدرید لە لایەن ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەكەكانی 24 و 83 تۆمار كران.

گۆڵەكانی بایرنیش لەلایەن لیرۆی سانێ لە خولەكی 53 و هاری كەینلە خولەكی 57 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە تۆماس تۆخێل گوتی:

15 خولەكی سەرەتا زۆر باش بووین، هەلی گۆڵكردنمان هەبوو یارییەكە لەژێر كۆنترۆڵی ئێمەدا بوو.

لە گێمی یەكەمدا گۆڵێكیان كرد و دواتر ئاستی ئێمە لە گێمی دووەم باشتر بوو، دوو گۆڵمان كرد و دەرفەتی گۆڵی سێیەمیشمان بۆ رەخسا بەڵام نەمانتوانی.

پاشان لە كۆتا خولەكەكاندا توانیان گۆڵی یەكسان بوون بكەن، ئەمەش كارێكە كە لەگەڵ زۆرێك لە ركابەرەكانیاندا دەیكەن، ئەمجارەش بەرامبەر ئێمە بوو، بە دوو هەلی گۆڵكردن توانیان دوو گۆڵ بكەن، كوالێتی و لێهاتوویان هەیە و تا كۆتایی چاوەڕێ دەبن.

ئێمە دەتوانین لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەل درووست بكەین، زۆر قورسە بەڵام دەبێت هەوڵ بدەین، ئەنجامەكە لەبیر دەكەین و لە سفرەوە دەست پێدەكەین، هەموو شتێك روونە، ئەگەر لە مەدرید بیبەینەوە ئەوا دەچینە وێمبڵی.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button