ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم و بەرپرسانی یانەیەکی ئینگلیزی کۆبوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەو ئاستەی توانیویەتی لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆنی وڵاتەکەی پێشکەشی بکات لەم وەرزە، روبێن ئامۆریمی پورتوگالی کردووەتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپا.

تا پێش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لیڤەرپوول بەشێوەی سەرەتایی لەگەڵ ئاڕنی سڵۆتی هۆڵەندی ڕێک بکەوێت، ئامۆریم لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان بوو بۆ شوێنەکەی یۆرگن کڵۆپ. ئێستا هەر لە ئینگلتەرا هەمان خواستی ڕێدز هەیە بۆ هێنانی ئامۆریم بۆ پۆستی راهێنەرایەتیکردن.

رۆژنامەنووسی پورتوگالی پێدرۆ سیپولڤیدا زانیاریی بڵاو کردووەتەوە کە ئامۆریم لە 22ی ئەپرێڵ گەشتێکی بۆ ڕێکخراوە بۆ لەندەن و تێچووی گەشتەکەیشی یانەی چێڵسی داویەتی بۆ کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو لەگەڵ بەرپرسانی بلووز.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دوایین هەفتەکانی خۆی لەگەڵ چێڵسی بەڕێ دەکات و کۆتایی ئەم وەرزە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەڕوات بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە بڵاویشی کردووەتەوە کە ئەو هەواڵەی پێشتر بڵاو بووەوە لەسەر گەشتەکەی لەندەنی ئامۆریم گوایە بۆ چاوپێکەوتنی بەرپرسانی وێستهام بووە بۆ شوێنەکە دەیڤد مۆیس، ناڕاست بووە. بەڵکو ئێستا روبێن ئامانجی یەکەمی چێڵسیە و ئەوانیش لەگەڵیدا کۆبوونەوە بۆ پۆستەکەی پۆچێتینۆ دوای ڕۆشتنی.

راهێنەرە پورتوگالییەکە پێشەنگی خولی وڵاتەکەی گرتووە و نزیکە لەوەی بە فەرمی وەک پاڵەوان خۆیان بناسێنن.

لە پای ئەو گەشتەیشی بۆ لەندەن، داوای لێبوردنی لە یانەکەی و یاریزانەکانی کرد و بە کارێکی هەڵەی وەسف کرد وەک ڕێزێک بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵ سپۆرتینگ ماویەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button