ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد جگە لە سێ یاریزان تەواوی پێكهاتەكەی بۆ فرۆشتن دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان پلانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیان بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە رۆژی شەشی مانگی داهاتوو كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەلهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانی بەریتانیا، سێر جیم راتكلیف خاوەنی نوێی مانچێستەر یونایتد بەنیازە گۆڕانكاری زۆر لە یانەكەیدا بكات.

لە راپۆرتێكی دەیلی تێلیگرافدا هاتووە، ئیدارەی مانچێستەر یونایتد بیر لە چارەسەركردنی قەیرانەكانی یانەكەی دەكاتەوە، بەتایبەت كێشەی یاسای یاری خاوێن، هەروەها كێشەی دابەزینی ئاستی یانەكە و نەگەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئیدارەی شەیتانە سوورەكان بڕیاریداوە بۆ وەرزی نوێ تەواوی یاریزانەكانی بۆ فرۆشتن دابنێت، هەریەك لە برۆنۆ فێرناندێز و ماركۆس راشفۆرد لە سەرەوەی لیستەكە دێن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو سێ یاریزانەی كە هێڵی سووری مانچێستەر یونایتدن و دەستلێدان لێیان قەدەخەیە بریتین لە كۆبی ماینۆ، ئالیخاندرۆ گارناچۆ و راسموس هۆیلوند.

مانچێستەر یوناتد بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button