یاریگا –
سەرەڕای ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه هاری كه‌ین وەرزێکی سفر لەگەڵ بایرن میونشن ته‌واو بكات به‌ڵام ئەستێرە ئینگلیزییه‌كه خۆی بۆ وەرگرتنی پاداشتێکی گەورە ئامادە دەکات.
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بایرن بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەی کەین داناوە و تێیدا هاتووە، ئەگەر لەم وەرزەدا بە تۆمارکردن و هاوکاریکردنی به‌شداری زیاتر لە 40 گۆڵ بکات، پاداشتی 250 هەزار یۆرۆ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه،یاریزانە ئینگلیزییەکە لە 41 یاریدا 40 گۆڵی كردووه ، 13 گۆڵی دروستکردووە، 33 گۆڵی لە خولی ئەڵمانی بووە، ئەمەش جگه له به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته داراییه‌كه له بەدەستهێنانی خەڵاتی پێڵاوی زێڕینیش نزیكی ده‌كاته‌وه.
بێڵد ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، یاریزانه 30 ساڵیه‌كه ده‌یه‌وێت وه‌رزه‌كه به‌بێ ده‌ستكه‌وت ته‌واو نه‌كات و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ده‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌ركه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڕیال مەدرید قورسه كاتێك سێشەممەی داهاتوو له یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.