ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەرە نوێیەکەی لیڤەرپوول ریکۆردێکی گەورەی شکاند

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت دەبێت بە گرانبەهاترین راهێنەری هۆڵەندی لە مێژووی پرێمەرلیگدا.

دوێنێ هەینی تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و فاینۆرد گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، لە وەرزی نوێ ئارنە سڵۆت دەبێت بە شوێنگرەوەی یۆرگن کڵۆپ.

لەلای خۆیەوە راهێنەرە هۆڵەندییەکەش لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی رێککەوتووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.

هاوکات رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سڵۆت هەر لە ئێستاوە یەکێک لە ریکۆردە گەورەکانی پرێمەرلیگی شکاند و بووە بە گرانبەهاترین راهێنەری هۆڵەندی لە مێژووی خولەکە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بۆ گواستنەوەی سڵۆت، لیڤەرپوول بڕی 13-15 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە فاینۆرد کردووە، بەمەش ناوبراو دەبێت بە تاکە راهێنەری هۆڵەندی لە مێژووی خولەکە، کە ئەو بارە لە گواستنەوەی خەرج بکرێت

هاوکات یۆرگن کڵۆپ، راهێنەرە هۆڵەندییەکە بە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی دەزانێت، دڵخۆشە بە گرێبەستەکە و پەیامێکیشی بۆ دەنێرێت.

من بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی راهێنەری نوێم نەکردووە، بەڵام دڵخۆشدەبم ئەگەر ئارنێ سڵۆت ببێت بە شوێنگرەوەم، حەزم لە ستایلی تیمەکەیەتی، ئەوەندەی دەیزانم کەسێکی باش و راهێنەرێکی باشە.

بە ئارنێی دەڵێم راهێنەرایەتی لیڤەرپوول باشترین کاری جیهانە، لیڤەرپوول باشترین یانەی جیهانە و خەڵکەکەی باشترینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button