ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: ئەو دەرفەتەم بە پاڵمەر نەدا کە شایستەی بوو

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی هۆکاری رۆیشتنی کۆڵ پاڵمەر لە تیپەکەی رووندەکاتەوە.

پاڵمەر لە هاوینی رابردوو بە بڕی 47 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، لەم وەرزە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات و بە 20 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی گرتووە.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی کۆڵ، بەردەوام هاندەران دەپرسن پێپ چۆن دەستبەرداری ئەو یاریزانە بووە، راهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی چێڵسی هۆکارەکەی رووندەکاتەوە و رەخنە لە خۆشی دەگرێت.

داوام لە پاڵمەر کرد بمێنێتەوە، بەڵام ئەو دەیویست بڕوات، بۆماوەی دوو وەرز داوای رۆشتنی دەکرد چیم لەدەست دەهات؟

یاریزانێکی ناوازەیە و توانای نایابی هەیە، بەڵام ئەو خولەکانەم پێ نەدا کە شایستەیەتی و ئێستا لە چێڵسی پێی دەدرێت، دڵخۆشم بۆی.

پاڵمەری تەمەن 21 ساڵان، لەم وەرزە لەگەڵ بلوز لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 41 یاری کردووە، 25 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button