به‌هۆی دۆرانی به پاریس، بارسێلۆنا له جامی جیهانی یانه‌كانیش دوورخرایه‌وه
یاریگا –
دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی له چامپیونزلیگ یانه‌ی بارسێلۆنا بەفەرمی به‌شداری وه‌شانی نوێی جامی جیهانی یانه‌كانی ساڵی 2025 ناكات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا تەنها ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ نەکردووە، بەڵکو لە وه‌شانه نوێیەکەی جامی جیهانی یانه‌كان کە 32 یانه لەخۆدەگرێت، له ساڵی 2025 ده‌كرێت، بەشداری ناکات.
له پێناو به‌شداریكردن له جامی جیهانی یانه‌كان بارسێلۆنا ده‌بوو سەرکەوێت بۆ قۆناخی پێش کۆتایی چامپیونزلیگ تۆماربكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامی یانه‌ی ئاتلێتێكۆ مه‌دید ماڵئاوایی كرد ئاتلتێكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وت بۆ جامی جیهانی یانه‌كانی ساڵی 2025 .
به پێی ئه‌نجامی چوار ساڵی رابردووی هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ئاتلێتكۆ مه‌درید، له چامپیونزلیگ یانه‌كه‌ی مه‌درید به جیاوازی 6 خاڵ و به 77 خاڵ به‌رامبه‌ر به 71 خاڵ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان.
له قۆناخی هه‌شتی چامپیونزلیگ بارسێلۆنا به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری (6-4) به پاریس دۆرا و ئاتلێتكۆ مه‌دریش به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری (5-4) به بوروسیا دۆرتمۆند دۆرا.
له كیشوه‌ری ئه‌وروپا یانه‌كانی :مانچێسته‌ر سیتی، چێڵسی، ئینتەرمیلان، بایرن میونشن، پاریس سان جێرمان، بورسیا دۆرتمۆند، یۆڤینتۆس، پۆرتۆ، بێنفیکا سه‌ركه‌وتنیان بۆ جامی جیهانی یانه‌كانی ساڵی 2025 مسۆگه‌ركردووه.