یاریگا –
وه‌رزی رابردوو به‌هۆی پێكانی ئه‌ژنۆیه‌وه، مالاسیا له ڕاهێنانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت له بۆنه تایبه‌ته‌كانی مانچسته‌ریشدا ده‌رناكه‌وێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن نه‌خۆشه و هه‌ندێ ده‌ڵێن پێكانه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن بابه‌ته‌كه له‌وه ئاڵۆزتره.
راستی بابەتەکە چییە؟
ده‌وترێت هه‌ندێ یاریزان له نێویاندا مالاسیا له ژێر پڕۆگرامی لێكۆڵینه‌وه و شایه‌ت وه‌رگرتندان له‌به‌رامبه‌ر كویسنی برۆمسی یاریزانی هۆڵه‌ندی.
كوینس برۆمس دوو دۆسییه‌ی هه‌یه، یه‌كێكیان شاردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره و ئه‌وی تریش چه‌قۆ دانه له كوڕی براكه‌ی.
برۆمس پێش بڕیاری دادگا به‌ره‌و سپارتاك مۆسكۆی روسی ڕۆیشت، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕوسیا كێشه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان خراپه. ئه‌وكات نه‌توانرا سزاكه به‌سه‌ر برۆمس بسه‌پێنرێت.
له 13ی مانگی سێی ساڵی 2024 سپارتاك مۆسكۆ كه‌مپێكی مه‌شقی له دوبه‌ی ئه‌نجامدا، له‌وێ ده‌ستگیركرا ئه‌وه‌ش له‌به‌ر په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان ئیمارات و هۆڵه‌ندا.
كێشه‌كه‌ی مالاسیا چییه؟
ده‌وترێت مالاسیا یه‌كێك بووه له‌و یاریزانانه‌ی كه شایه‌تی داوه له دژی برۆمس كه ماده‌ی هۆشبه‌ری شاردۆته‌وه.
ئێستاش له ژێر چاودێری پۆلیسدایه تا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژی نه‌بێته‌وه و ژیانی پارێزراو بێت.
كه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ شاردنه‌وه و دیارنه‌مانی و نه‌بونی هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر داهاتووی.
ڕۆی كین ڕه‌خنه ده‌گرێت
ڕۆی كینی كاپتنی پێشووی مانچسته‌ر یونایتد كه ئێستا وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ی وه‌رزشی ده‌رده‌كه‌وێت ڕه‌خنه له ئیداره‌ی مانچسته‌ر ده‌گرێت به‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت كوا مالاسیا؟ شه‌ش مانگه چی به‌سه‌ر هاتووه؟ ئایا دوو گیانه وا ده‌رناكه‌وێت؟
به گشتی هێرشێكی زۆر كراوه‌ته سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد، ده‌وترێت، یاریزانێك جاسوسه و یاریزانێكیش له ئافره‌ت ده‌دات و یاریزانێكیش ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه و یه‌كێكیش له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر نێوانی ته‌واو نه‌بووه.
له ڕابردوودا مانچسته‌ر یونایتد نمونه بوو ئێستاش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره به‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه‌ی گرتووه.