ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێش یاری ریاڵ مەدرید، مانچێسته‌ر سیتی گورزێکی گەورەی به‌ركه‌وت

Yariga App

یاریگا –

ناتان ئاکی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر ئارسناڵ تووشی پێکان بوو، به‌شداریكردنی بۆ یاری به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌.

ئاکێ لە یارییەکەیان به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ كه‌ به‌ ئه‌نجامی (0-0) كۆتایی هات له‌ خوله‌كی 26 به‌هۆی ئازاره‌وه‌  یاریگای جێهێشت و ریکۆ لویس لە شوێنی هاتە نێو یاریگا.

پێش رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید، مانچێسته‌ر سیتی دووچاری گرفت بووه‌، بەدەست پێكانی چه‌ند یاریزانێكی ده‌ناڵێنێت، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌، ستۆنز و کایل واکەر و ئیدێرسۆنی گۆڵپارێزن، هالاند و ئاكێش چوونه‌ پاڵ ئه‌و یاریزنانه‌.

له‌ پشكنینه‌ سەرەتاییەکان دەرکەوتووه‌، ئاکێ لە ماسولکەکانی دواوەی قاچیدا دووچاری پێکان بووە ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە دوای یارییەکە لە لێدوانێکدا گوتی: قسەم لەگەڵ پزیشکەکان نەکردووه‌، به‌هیوام پێكانه‌كه‌ی سوك بێت

ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکان زۆرن، هەندێکجاریش ئه‌مه‌ روودەدات، لە چەند رۆژی رابردوودا دوو یاری لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە، فشارێكی زۆری له‌سه‌ر بووه‌، به‌ڵام  پێموایە ستۆنز بەم زووانە ده‌گه‌رێته‌وه‌ مه‌شقه‌كان، کایل واکەریش باشتر دەبێت، به‌هیوام سه‌رجه‌م یاریزانه‌ پێكراوه‌كان به‌ زووترین كات بگه‌رێنه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button