یاریگا –
گۆڵپارێزی یانەی نەسڕی سعوودی کە هاوڕێیەکی نزیکی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەڵێت ‘پەنا بەخوا کریستیانۆ رۆناڵدۆ موسڵمان دەبێت’.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، وەلید عەبدوڵا گۆڵپارێزی یانەی نەسڕی سعوودی لە کاتی بەجێگەیاندنی عەمرە دەڵێت :’پەنا بەخوا کریستیانۆ رۆناڵدۆ موسڵمان دەبێت، ئەو حەزی لە خواردنەکانی ئێوەیە و دێتە ئێرە و تامی خواردنەکەتان دەکات’.
وليد عبدالله
المقرب جدآ من الدون
🕋🕌إن شاءالله يسلم🕌🕋
سيكون حدث مهم جدآ جدآ عالميآ#كريستيانو_رونالدو pic.twitter.com/vX6hdE3pJ8— محمد عساف الحميداني (@mmm65562010) March 16, 2024
کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە سەرەتای ساڵی رابردوو پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی کرد، لە چەند دەرکەوتنێکیدا چەند دەستەواژەیەکی ‘إن شاء الله’ و ‘الحمدللە’ـی بەکارهێناوە.