راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | رێزدار وەلی ئەستێرەی گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان بوو

Yariga App

یاریگا –

رێزدار وەلی بە ئەستێرەی گەرێ بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان دەکات.

رێزدار وەلی هێرشبەری سۆران لە گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریی بەرامبەر چوارقوڕنە کە بە پێنج گۆڵی خاوێن بردنەوەیان بەدەستهێنا، هاتریک و ئەسیستێکی کرد، رێزدار بەشداریی هەر چوار گۆڵەکەی یانەکەی کرد.

رێزدار وەلی دووەمجارە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بە ئەستێرەی یاریگا دەستنیشان بکرێت، پێشتریش لە گەڕی سێزدەم لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بە باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشانکرا.

رێزدار وەلی، ئەستێرەی گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان
رێزدار وەلی، ئەستێرەی گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان

رێزدار وەلی دووەم یاریزانە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەدوای هەڵگورد قەیس هاتریک تۆمار بکات، کە لە ریزبەندیی گۆڵکارانی خولەکەش هێرشبەرەکەی سۆران بووە خاوەنی 11 گۆڵ.

رێزدار وەلی دوای یارییەکە ئاشکرایک کە بە زمانی بەڕۆژوو هاتریکەکەی کردووە و بەڵێنی داوە تەواوی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەڕۆژوو بێت.

لە گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان لەکۆی هەشت یاری 12 گۆڵ تۆمارکران، سۆران نزیکەی نیوەی گۆڵەکانی تۆمارکرد، جگە لە رێزدار وەلی لە یارییەکەی دەربەندیخان و دهۆکیش سەربەست محەمەد هێرشبەری دهۆک دوو گۆڵی کرد، کە بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەو یاریزانەی دهۆک بە زمانی بەڕۆژوو بە کەمتر لە چارەکێک دوو گۆڵەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button