ڤیدیۆ | سەگی مێسی ئەستێرەی یەکەمی رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ بوو
یاریگا –
سەگێک بەهۆی ئەوەی بەناوی ‘مێسی’ کراوە، ئەستێرەی یەکەمی رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ بوو، ئەو فیلمەی مێسی بەشداریی تیادا کردبوو خەڵاتێکی بردەوە.
سەگی مێسی کە لە فیلمی Anatomy of a Fall رۆڵی گێڕاوە بەهۆی رۆڵگێڕانە نایابەکەی و ناوەکەی بووە هۆی ئەوەی ژمارەی بینەرانی فیلمەکە زۆرتر بێت و فیلمەکە زیاتر بناسرێت، کە لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار فیلمەکە بۆ پێنج خەڵات بەربژێر بوو، خەڵاتێکی بردەوە.
"Anatomy of a Fall" star Messi is in the audience at this year's #Oscars. https://t.co/qxqSOgif3j pic.twitter.com/Y0yuT4uLqF
— Variety (@Variety) March 10, 2024
وێنە و ڤیدیۆیەکانی مێسی لەمیانی بەشداریکردنی لە وەشانی نەوەت و شەشەمینی ئۆسکار لە سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو، بەهۆی ئەوەی هەڵگری ناوی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێیە و وەکو ئاژەڵێک لەو رێوڕەسمە ناوازە و مێژووییە بەشدار بوو.
وێنە و ڤیدیۆیەکانی مێسی لە سۆشیاڵ میدیا بووەتە ترێند، کە یەکێک لەو گرتانەی بڵاو بووەوە سەگەکە مێسی بۆ براوەی خەڵاتەکان لێدەدات.
NO WAY MESSI CLAPPING AT THE OSCARS 😭 pic.twitter.com/3kCAjy5fkV
— Rina (@bbblanchett) March 11, 2024
لیۆنێل مێسی ئەمساڵ خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر و زە بێستی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بردەوە، کە گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ و فیفا ئەو دوو رێوڕەسمە رێکدەخەن و بۆ وەرزشوانان ئەو دوو خەڵاتە هاوشێوەی ئۆسکار گرنگە.