ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی بە یاریزانێکی وتووە دیفرۆشن

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕوون و ڕاست بە یاریزانێکی خۆی راگەیاندووە کە ئەم هاوینەی بێت دەیفرۆشن و خودی یاریزانەکەیش هێشتا هیوای هەیە کە داهاتووی هەر لەگەڵ بلووزە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی HITCی ئینگلیزی، یانە لەندەنییەکە بە تریڤۆ چالۆبای تووە کە لە میرکاتۆی هاوینە دەیفرۆشن بەڵام ناوبراو خۆی بە دەستەوە نادات و باوەڕی وایە دەتوانێت خۆی لە پلانەکانی یانەکەدا جێ بکاتەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەم زستانەیشدا بەرگریکارە ئینگلیزیەکە پێشکەشی چەند یانەیەک کراوە. سەرەڕای گرنگیدانی بایەرن میونخ و  رۆمای جۆزێ مۆرینهۆ، پرۆسەکە سەری نەگرتووە.

چالۆبا ماوەیەک بەهۆی کێشەی پێکان لە رانیدا دوورکەوتبووەوە، هەفتەی رابردوو توانی بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکیی بەرامبەر برێنتفۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button