ئه‌مریکا

“تەنیا لەبەر مێسی پەیوەندیم بە ئینتەر مەیامی کردووە”

Yariga App

یاریگا –

فێدریکۆ ریدۆندۆ، یاریزانی نوێی ئینتەر مەیامی ئاشکرای کرد کە هۆکاری پەیوەندی کردنی بە یانەکە تەنیا بۆ ئەوە بووە کە چانسی یاریکردنی شانبەشانی لیۆنێل مێسی هەبێت.

یاریزانە ئەرجەنتینەکە تەمەن 23 ساڵەکە، مانگی رابردوو دوای جێهێشتنی فلۆریدای باشوور گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر مەیامی واژۆ کرد. بەگشتی ریدۆندۆ هاونیشتیمانەکەی بە “باشترین یاریزانی مێژوو تاوەکوو ئێستا” دەزانێت و دان بەوەدا دەنێت کە ئامادەبوونی مێسی لە مەیامی کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی هەبووە بۆ گواستنەوەی بۆ MLS.

فێدێریکۆ لە یەکەم کۆنگرە رۆژنامەوانیدا وەکوو یاریزانی نویی ئینتەر مەیامی گوتی:

مەیامی یانەیەکی پڕ لە ئەستێرە و تیپێکە متماننەیان بە یەکدی هەیە و هەوڵدەدەن نازناوەکان بەدەستبهێنن و لە لوتکەدا رکابەری بکەن. ئەمەش سەرنجی راکێشام. روونە کە بوونی مێسی لەم یانەیە رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بڕیارەکەمدا. مێسی باشترین یاریزانە تا ئێستا و یاریی کردنی لەگەڵیدا بۆ من خەونێکە.

پێشتر لە نزیکەوە مێسیم بینیوە چونکە لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین راهێنانم کردووە و توانیومە وێنەیەکی لەگەڵ بگرم. هەمیشە سەیری یارییەکانی ئەوم کردووە.

ریدۆندۆ کوڕی فێرناندۆی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و ئەیسی میلانە، لە رۆژی دووشەممەوە لە پێکهاتەی تاتا مارتینۆ ئامادە دەبێت. ئەو یاریزانە جێگەی فاکوندۆ فاریاسی هاونیشتیمانی دەگرێتەوە کە لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە لە بەستەرەکانیدا لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button