عێراق

هەولێر بە نووسراوی فەرمی داوای گفتوگۆی ناوبژیوان و ناوبژیوانی ڤاری یاریی حدوودی کردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر بە نووسراوی فەرمی داوای تۆماری دەنگی ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤاری یارییەکەی حدوود دەکات.

یانەی هەولێر نووسراوێکی ئاڕاستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کردووە و داوای تۆماری دەنگی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤاری یارییەکەی بەرامبەر حدوود کردووە، کە لەو یارییە سیستەمی ڤار لێدانێکی سزای بۆ حدوود هەژمارکرد و دوای گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤار، پێناڵتی بۆ حدوود هەژمارکرا.

یانەی هەولێر لە بەیاننامەیەکیدا لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە رایگەیاندووە، ئەمجەد کامل ناوبژیوانی سەرەکی یارییەکە گوتویەتی پێش ئەوەی لێدانی سزا لەسەر هێلیۆ مۆنتێرۆ هەبێت، فاوڵ لەدژی ئاکام هاشم کراوە و پێویستە فاوڵ بۆ هەولێر هەژمار بکرێت، نەوەک پێناڵتی بۆ حدوود هەمار بکرێت، بەڵام عەلی حوسێن ناوبژیوانی ڤاری یارییەکە پێداگیری لەسەر ئەوە کردووە لێدانی سزا بۆ حدوود هەژمار بکرێت.

هەولێر لە گەڕی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر تووشی شکست بوو،

بابەتی زیاتر

Back to top button