عێراقگرنگترین

كاساس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ عێراق و ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ، خیسۆس کاساس، دەگاتەوه‌ بەغداد و کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێ عێراق ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکردنی تیپەکە بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو.

خیسۆس كاساس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، دوای ده‌رچوونیان له‌ قۆناخی شازده‌ی  جامی ئاسیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن گه‌ڕایه‌وه‌ ئیسپانیا و بڕیاره‌ ئه‌مرۆ بگه‌رێته‌وه‌ به‌غداد و ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كان بكات بۆ پاڵه‌وتنه‌كانی جامی جیهانی .

له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌  رۆژانی 21 و 26ـی ئه‌م مانگه‌ دوو یاریی لەسەریەک بەرامبەر فیلیپین دەکات، یاریی یەکەم لە بەسرە دەبێت و یاریی دووەمیش لە فیلیپین .

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، كاساسی راهێنه‌ر، چه‌ند گۆرانكارییه‌ك له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌كات، هه‌ندێك له‌ یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی جامی ئاسیا دوور ده‌خاته‌وه‌، بانگهێشتی چه‌ند یاریزانێكی تر ده‌كات له‌ دیارترینیان رێوان ئه‌مین یاریزانی یانه‌ی دهۆك و عه‌لی كازمی گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق یاریی ده‌كه‌ن.

دوای دۆرانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن له‌ قۆناخی شازده‌ی جامی ئاسیا به‌هۆی ره‌فتاری به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ عێڕاقیه‌كان له‌ هۆلی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر كاساس و ووشه‌ی نه‌شیاویان به‌كارهێنا، خه‌ریك بووك كاساس گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق كۆتایی پێبهێنت، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیانی عێراق و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێڕاق پاڵپشتی خۆیان بۆ راهێنه‌ره‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button