یاریگا –
ئەمڕۆ سێشەممە، تیروپشکی قۆناخی 16ی جامی عێراق لە بەغدا بە بەشداری سێ یانەی هەرێمی کوردستان راکێشرا.
هەولێر لە قۆناخی 16دا رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە و شوڕتە بەرامبەر زاخۆ یاری دەکات، هەروەها نەورۆز رووبەڕووی کەربەلا دەبێتەوە.
لە قۆناخی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەدا، یانەکانی نەفت، نەورۆز، کەربەلا، نەفتی میسان، زاخۆ و حدوود سەرکەوتن و گەیشتنە قۆناخی 16.
بە گوێرەی شێوازی لیژنەی پاڵەوانیەتییەکان لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، یانەکانی شوڕتە، قوە جەوییە، کارەبا، زەوڕا، تەڵەبە، هەولێر، کەرخ، نەجەف، کەربەلا و گەرمە (پاڵەوانی خولی پلەدووەکانی عێراق) چاوەڕێی براوەکانی قۆناخی یەکەمی بوون.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێنجشەممەی داهاتوو، کات و رێکەوتی یارییەکان ئاشکرا دەکات.