چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئۆبلاک: وردەکاری بچووک بووە هۆی دۆڕانمان بەرامبەر ئینتەر

Yariga App

یاریگا –

یان ئۆبلاک، دواى دۆرانیان به‌ ئینه‌رمیلان رایگه‌یاند، وردەکاری بچووک بووه‌ هۆی شكتمان له‌ یارییه‌كه‌.

یان ئۆبلاکی سلۆڤینی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئاتێلتێكۆ مه‌درید دوای یارییەکە گوتی، ورده‌كاری بچوك لە تۆپی پێدا هەن کە یارییەکان یەکلایی دەکەنەوە، ئەمڕۆ ئەمە روویدا، گۆڵەکە لە هەڵەیەکی ئێمەوە بوو، ئەمە لە تۆپی پێدا ئاساییە، دەبێت ئارام بین و باشترین ئاست له‌یاریگای خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ قۆناخی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گێمی یەکەمدا ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەشکرد، لە کاتێکدا ئینتەرمیلان لە گێمی دووەمدا دوو یان سێ هەلی هەبوو، لە یاریی له‌م شێوه‌یه‌ دەبێت بە شێوەیەکی هەمەلایەنە دەربکەویت چونکە هەر هەڵەیەک سزات دەدات، دەبێت بەهێز بین.

له‌ كۆتایی قسه‌كانی گوتی، ئیمه‌ بێهوانین، متمانه‌م به‌ یاریزانه‌كان هه‌یه‌ له‌ یاریگایی خۆمان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ینه‌ قۆناخی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button