عێراقکوردستان

هەڵبژاردەی خانمانی عێراق بە 13 یاریزانی کوردەوە بەشداریی جامی رۆژئاوای ئاسیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی خانمانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە جامی رۆژئاوای ئاسیا گەیشتە جەدە لە سعوودیە.

هەڵبژاردەی عێراق بە سەرکردایەتی شۆخان نورەدین و دێرین مەحموود خانمەیاریزانی کوردی یانەی هیلالی سعوودی گەیشتە جەدە، بۆ ئەوەی بەشداریی جامی رۆژئاوای ئاسیا بکات، کە لەکۆی 23 یاریزانی هەڵبژاردەکە 13 یاریزانیان کوردن و بەرهەمی خولەکانی کوردستانن.

یاریزانە کوردەکانی هەڵبژاردەی خانمانی عێڕاق کە بەشداریی جامی رۆژئاوای ئاسیا دەکەن بریتین لە: شۆخان نورەدین، سیپەل شکور، سەمیرە رەئوف، ئیلاف حوسامەدین، بەهرە دارا، فایزە جەلال، سلار عەبدولواحید، ئیسرا ئیبراهیم، پرژە ئیبراهیم، سۆز کازم، دێرین مەحموود، سۆلین مەحموود، سارا سەرهەنگ.

هەڵبژاردەی خانمانی عێراق کە لە فەرەنسا و ئیمارات دوو کەمپی مەشق و راهێنانی کردەوە، رۆژی سێشەممە لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی رۆژئاوای ئاسیا رووبەڕووی فەڵەستین دەبێتەوە، کە لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی نیپال و سووریا یاریی دەکەن.

May be an image of 13 people

بابەتی زیاتر

Back to top button