کوردستان

یونس سلێمان دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی سۆران کێشایەوە

Yariga App

یاریگا –

یونس سلێمان دوای دۆڕانەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر دهۆک دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی سۆران کێشایەوە.

دوای ئەوەی لە گەڕی نۆزدەیەمی خولی نایابی کوردستان، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە دهۆک دۆڕان، یونس سلێمان دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی سۆران کێشایەوە، دوای کۆڤان نزمی، یونس سلێمان دەبێتە دووەم راهێنەری سۆران دەست لەکار بکێشێتەوە.

یونس سلێمان لەسەر ئاستی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەبێتە دوازدەمین راهێنەر دەستلەکار بکێشێتەوە یان بگۆڕدرێت، لەم وەرزە یونس سلێمان دووەمجارە دەست لە راهێنەرایەتی دەکێشێتەوە، پێشتریش دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی ئاکرێ کێشابووەوە.

سۆران لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی شازدەمی ریزبەندی دێت و لەکۆی 19 یاری تەنیا چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button