یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر گرانادا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری گرانادا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24ی لالیگای ئیسپانیا.
Les activitats de demà al #BarçaGranada! 🐉🏮
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) February 10, 2024
بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە ڤیتۆر رۆكی، فێران تۆرێس، جواو فێلیكس، بالدێ، گاڤی، رۆبێرتۆ و ئالۆنسۆ بێ بەش دەبێت.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 50 خال لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و گراناداش بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی 19 دێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، كانسێلۆ
هێڵی ناوەند: گوندۆگان، كریستێنسن، دی یۆنگ
هێڵی هێرشبردن: پێدری، لیڤاندۆڤسكی ، یامال