کوردستانگرنگترین

راهێنەری ئاکرێ دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر هەولێر دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە

Yariga App

یاریگا –

هەژار سابیر راهێنەری ئاکرێ دوای دۆڕانەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر هەولێر دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە.

هەژار سابیر راهێنەری یانەی ئاکرێ دوای دۆڕانەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر هەولێر کە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە دەرەوەی یاریگای خۆیان تووشی شکست بوون، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک راگەیاندووە، لەکاتێکدا شەش یارییە لەسەریەک ئاکرێ لە خولی نایابی کوردستان کلیلی سەرکەوتنی ون کردووە.

ئاکرێ دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەرامبەر رانیە دۆڕا، دووەم یارییە لەسەریەک تووشی شکست دەبێت و لە دوایین شەش یاری تەنیا سێ خاڵی کۆکردووەتەوە.

ئاکرێ لەکۆی 19 گەڕی خولی نایابی کوردستان 29 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

هەژار سابیر وەکو راهێنەری یانەی ئاکرێ لە 13 یاری هەشت بردنەوەی بەدەستهێنا و تەنیا لە سێ یاریی تووشی دۆڕان بوو، لە خولی نایابی کوردستان 23 خاڵی بۆ یانەکە بەدەستهێنا و لە جامی کوردستانیش لە قۆناخی یەکەم یانەکەی پەڕاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button