ئینگلتەراگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ تیاگۆ کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزە بۆ تیاگۆ ئالکانتارای یاریزانی لیڤەرپوول کۆتایی هات.

شەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 23ـی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول لە یاریگای ئیماڕات بووە میوانی ئارسیناڵ و یارییەکەی 1-3 بە گەنەرز دۆڕاند.

لە خولەکی 85ـی یارییەکە تیاگۆ ئاکانتارای ئیسپانی لە جێگەی جۆ گۆمێز بەشداری یارییەکەی کرد، تیاگۆ تازە لە پێکان گەڕابووەوە، یەکەم جار بوو لەدوای 10 مانگ دابڕان یاری کرد.

بەڵام دوای یارییەکە ئەستێرە ئیسپانییەکە هەستی بە ئازار کردووە، ماڵپەڕی ئاتڵێتیک بڵاویکردووەتەوە، تیاگۆ لە ماسولکەکانی رانی تووشی پێکانێکی نوێی سەخت بووە، بەو هۆیە ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکەی دیکە بکات.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز بەسەردەچێت، بە ئەگەرێکی زۆر یارییەکەی ئارسیناڵ کۆتا یاری تیاگۆ بوو لە ئانفێڵد، لە هاوینی 2024 ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات.

تیاگۆ لە هاوینی 2020 بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 98 یاری کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی خولی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی قەڵخانی ئینگڵتەڕاشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button