یاریگا –
هه‌ڵگورد قه‌یس رایده‌گه‌یه‌نێت، دڵخۆشه به بانگهێشتكردنی بۆ لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه بتوانم یارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه بده‌م.
به‌هۆی ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان و یانه‌ی هه‌ولێر له خولی لاوانی عێراق هه‌ڵگورد قه‌یس له‌لایه‌ن عیماد محه‌مه‌د بانگهێشتی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا.
هه‌ڵگورد له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا گوتی، ده‌مێكه ناوم له لیستی یاریزانانی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، به‌ڵام به‌هۆی یارییه‌كانم له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نه‌متوانیوه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌م.
گوتیشی، رۆژی یه‌كشه‌ممه په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه له شاری به‌غداد ده‌كه‌م و ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای عیماد محمه‌د بوو، له كه‌مپه‌كه‌ی ئه‌مجاره به‌شداربم
یاریزانه لاوه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، ده‌توانم متمانه‌ی ستاف و راهێنه‌ری لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنم و بتوانم یارمه‌تیه‌كی باشی لاوانی هه‌ڵبژارده‌كه بده‌م.
كوڕه ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌كه‌ی خۆشناوه‌تی گوتیشی، یانەی پێشمەرگە دەرگایەکی گەورەیە بۆ بەرەو پێشچوونی تاکی یاریزان و کاپتن سەمیر بە لێهاتووی و زیرەکی خۆی هاوکاری و پاڵپشتیت ده‌كات، سوپاسیان ده‌كه‌م.
هه‌ڵگورد له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌ركه‌وت، دوو وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه یاریی ده‌كات و خاوه‌نی حه‌فت گۆڵ و دوو ئه‌سیسته.
هه‌روه‌ها بۆ وه‌رزێك یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر له خولی لاوانی عێراق كردووه، بوونه پاڵه‌وانی عێراق، له 11 یاریی، به‌شداری 16 گۆڵی یانه‌كه‌ی كرد، چوار گۆڵ و 12 ئه‌سیستی هه‌بوو.
هه‌ڵگورد قه‌یس، له پاڵ یاریكردنی، قوتابی قۆناخی دووه‌می كۆڵیژی ئه‌ندازیاری شارستانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه.