ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانێكی پۆچیتینۆ هه‌را ده‌نێته‌وه‌،به‌ ڤیدیۆ روونكردنه‌وه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات

قورسترین شت ئەوەیە کە بابەتەکە بۆ هاوسەرەکەم روونبکەمەوە

Yariga App

یاریگا –

لێدوانێكی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ هه‌را ده‌نێته‌وه‌، ناچار ده‌بێت به‌ ڤیدیۆ روونكردنه‌وه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بدات تا دڵنیایی بكاته‌وه‌ قسه‌كانی شێوێنراوه‌ن.

پۆچێتینۆی راهێنه‌ری چێلسی، دوای دۆڕاندنەکەیان به‌رامبه‌ر ولڤه‌رهامپتۆن بە ئەنجامی 4-2 به‌شێك له‌ مێدیاكان قسه‌كانی راهێنه‌ره‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ گواسته‌وه‌،توڕەیی هاندەران قبوڵ دەکه‌م، یاریزانەکانم لەم وەرزەدا باش نین.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە پێش یارییەکەیان لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا، رەخنەی لەو رۆژنامانه‌ گرت کە لێدوانەکانیان شێواندووه‌.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی پی ئەی میدیای بەریتانی تیشکی خستۆتە سەر روونیکردەوە، هەندێک کەس سوود لە هەندێک بارودۆخ وەردەگرن بۆ ئەوەی وشەکان بشێوێنن، وەڵامەکەی من ئەوە بوو، گوتم تیپەکەم باش نەبوو و منیش یەکێكم لەنێویاندا.

راهێنەری چێڵسی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، من سەرسام بووم بەو دەنگۆیانەی کە گوایە پۆچیتینۆ دەڵێت یاریزانەکانی باش نین، ئەمەش دەرهێنانی هه‌ندێك له‌ وشەکانە  و شێوێنراوه‌، چونکە مەبەستم ئەوە بوو کە تیپەکەم لە خودی ئه‌و یارییه‌ لەو ئاستە نەبووە.

گوتیشی، هەندێک کەس سوود لە هەر دۆڕانی چێڵسی وەردەگرن بۆ ئەوەی ئەو شتانە دووبارە بکەنەوە کە من نەمگوتووە، ئەمە شتێکی بێزارکەرە.

لە کۆتایی لێدوانەکانه‌كه‌ی رایگه‌یاند، قورسترین شت ئەوەیە کە بابەتەکە بۆ هاوژینه‌كه‌م روونبکەمەوە، ئەو پرسیاری هۆکاری ئەوەی لێکردم کە لەسەر یاریزانەکان گوتومه‌، دڵنیام کردەوە کە هەرگیز ئەوەم نەگوتووە كه‌ مێدیاكان باسیان كردووه‌، تا ئەو رادەیەی ناچار بووم، به‌ ڤیدیۆ کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی نیشان بده‌م، گاڵتە ناكه‌م، بەڵکو ئه‌وه‌ راستییه‌ ڤیدیۆكه‌م نیشانداوه‌ تاكو دڵنیابووه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button