کوردستان
یاریی ئارارات و شێروانە تەواو نەکرا و بۆ سبەی سێشەممە دواخرا
یاریگا –
یاریی ئارارات و شێروانە لە گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان بەهۆی تەمومژەوە تەواو نەکرا و بۆ سبەی سێشەممە دواخرا.
یاریی ئارارات و شێروانە کە لە پیرمام بەڕێوە دەچوو، نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام نیوەی دووەمی یارییەکە بەهۆی زۆربوونی تەمومژەوە دەستیپێنەکردەوە و تەواو نەکرا، یارییەکە بۆ سبەی سێشەممە دواخرا.
سبەی سێشەممە کاتژمێر 14:00 نیوەی دووەمی یاریی ئارارات و شێروانە تەواو دەکرێت، کە هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانن، سبەی یاریی سۆران و سەیدسادقیش دەکرێت کە بەهۆی زۆری بارینی بەفر دواخرا و ئەمڕۆ لە یاریگای سۆران بەڕێوە نەچوو.