یاریگا –
سه‌رهه‌نگ موحسین له یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌مێنێته‌وه و ناگه‌رێته‌وه یانه‌ی هه‌ولێر.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی یانه‌ی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، یانه‌ی هه‌ولێر دوو جار په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێمه‌وه و به‌رگری له تۆڕی یانه‌كه بكه‌م، به‌ڵام دوای چه‌ند كۆبوونهوهیهكهم له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف، یانه‌كه ریگه‌یان نه‌داو به توندی ره‌تیان كرده‌وه دهستبهردارمبن و له یانه‌كه ده‌مێنمه‌وه.
كوڕه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره گوتیشی، دواین كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دوای یارییمان به‌رامبه‌ر نه‌فتی به‌سڕه له جامی عێڕاق بوو ، به‌ڵام جارێكی تر ره‌تیان كرده‌وه، بۆیه داوای لێبوردن له یانه‌ی هه‌ولێر و هانده‌رانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م.
سه‌رهه‌نگ موحسین له ساڵی 2019 یانه‌ی هه‌ولێری جێهێشت، لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی برایەتییەوە کرد، لە ساڵی 2021 چووە ریزەکانی یانەی ئەمانەی بەغدا و لە هاوینی رابردووش‌دا پەیوەندی بە ریزەکانی ئاسکەکانی بیابانەوە کرد.