ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی مەدرید

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید و دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا.

یانە شاهانەكە بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە ئۆرێلیەن چوامینی، دەیڤد ئالابا، ئیدێر میلیتاو و تیبۆ كۆرتوا بێ بەش دەبێت.

ئاتلێتیكۆ مەدریدیش لە تواناكانی ئالڤارۆ مۆراتا، ئازپیلیكویتا و خۆسێ خیمینێز بێ بەش دەبێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 57خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و ئاتلێتیكۆ مەدریدیش بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، رودیگەر ، ناچۆ ، مێندی

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كاماڤینگا ،كروس، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: خۆسێلو، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتڵێتیكۆ مەدرید:

گۆڵپارێز: ئۆبلاك

هێڵی بەرگری: لینۆ، هێرمۆسۆ، ڤیتسێل ، ساڤیچ، مۆلینا

هێڵی ناوەند: باریۆس، كۆكی، دی پاوڵ

هێڵی هێرشبردن: گریزمان ، دیپای

بابەتی زیاتر

Back to top button