فه‌ره‌نسا

رۆژنامەنووسێک: مباپێ لە شتێکی لویس ئێنریکی بێزارە، بەڵام نایەوێت هیچ بڵێت چونکە دەزانێت کۆتا وەرزێتی ل پاریس!

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکە جیاوازەکانی بابەتی ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ لە پاریس و پەیوەندی کردنی بە ریاڵ مەدریدەوە بەردەوامییان هەیە و ئەم جارە رۆژنامەنووسێک بە بەڵگەیەکی نەبیستراوەوە قسە لەسەر ڕۆیشتنی دەکات.

پاریس لە هەفتەی ١٩ی یارییەکانی لیگ وەن، بە شێوەیکی دراماتیکی ریمۆنتادای یەکسانبوونی بەسەردا کرا لەلایەن یانەی برێستەوە کاتێک کوڕانی لویس ئێنریکی بە دوو گۆڵ لە پشەوە بوون بەڵام لە گێمی دووەمدا خۆیان بە دەستەوە دا و نەیانتوانی سێ خاڵی نێو یاریگای خۆیان مسۆگەر بکەن.

لەو یارییەدا کیلیان کە وەک پێگەی هێرشبەری ژمارە 9 بەکارهێنرا، هیچ گۆڵێکی نەکرد. جارێکیتر چاوی شیکەرەوەکانی کەوتەوە سەر و لەو بارەیەوە دانیێل ڕایۆلۆی رۆژنامەنووس لە RMC رەخنەی لە راهێنەر ئسیپانییەکە گرت لەوەی مباپێ لە باڵ یاری پێ ناکات و وتی

بە پێچەوانەی باوەڕی باوەوە، مباپێ حەزی لەو پێگەیە (هێرشبەری ژمارە ٩) نیە. بەڵام بەوپێیەی کۆتا وەرزێتی لەگەڵ پاریس بۆیە هیچ ناڕەزایەتییەکی دەرنابڕێت. ئەو دەزانێت کە دەڕوات. ئێستا تەنها تێی دەپەڕێنێت.

ئەو رۆژنامەنووسە رەخنەی توندتری لە ئێنریکی گرت و بە خۆپەرست، کینە لە دڵ و نائاسایی وەسفی کرد بەوەی هیچ بە رۆژنامەنووسان ناڵێت و سەرزەنشتی هەرکەسێکیش دەکات کە پرسیاری ئاراستە دەکات لە کاتێکدا ئەمان پرسیاری هاندەرانە دەیکەن و هاندەران گوێ لەوان دەگرن و پارە دەدەن بۆ کڕینی تکتی وەرزیی بۆ سەیری یارییەکان.

٣٠ مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پی ئێس جی کۆتایی پێ دێت و تا ئێستا خودی یاریزانەکە هیچ لێدوانێکی بۆ دڵنیایی نەداوە لەسەر قۆناغی دوایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button