دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پاریس راشفۆردی دەوێت کۆنتی دەچێتە ئیتاڵیا و جۆتاش بۆ پرێمەرلیگ

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بیر لە گواستنەوەی مارکۆس راشفۆردی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکاتەوە – INEWS

فولهام ئامانجییەتی ئارماندۆ بۆرخای هێرشبەری چێڵسی بگوازێتەوە ریزەکانی –  Telegraph

وێستهام رەزامەندی بۆ فرۆشتنی سەعید بن رەحمە بە لیۆن بە بڕی 15 ملیۆن پاوەند دەربڕی، پابلۆ فۆڕنالسیش نزیکە لەوەی پەیوەندی بە ریال بێتیس بکات – Mail

وێستهام دەیەوێت جۆتای پۆرتوگالی و یاریزانی ئیتیحادی سعودی بۆ شوێنی بن رەحمە بگوازێتەوە –  Mirror

وێستهام دوو ئۆفەری وۆڵڤز و کریستاڵ پاڵاسی بۆ دەستبەرداربوون لە دانی ئینگز رەتکردەوە – Mirror

ئاستۆن ڤێلا بە بڕی 16 ملیۆن پاوەند گرێبەستی مۆرگان رۆجەرزی تەمەن 21 ساڵانی یەکلایی کردەوە – Sky Sports

بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان، گواستنەوەی مۆیس کین بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید شکستی هێنا –(ESPN)

بەهۆی پێکانە سەختەکەی کۆمان، بایرن میونشن دەیەوێت برایان زاراگۆزا زوتر پەیوەندی بە یانەکە بکات – Bild

گرانادا نزیکە لەوەی بەشێوەی خواستن پێلستری ئورۆگوای و یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە –Athletic 

کەریم بێنزێما لە ئیتیحاد دەمێنێتەوە – دەیڤد ئۆرنشتاین

بۆ بوون بە راهێنەری ئەیسی میلان ئانتۆنیۆ کۆنتی رەزامەندی دەربڕیووە –Telelombardia

بابەتی زیاتر

Back to top button