ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییە ئاگرینەكەی نێوان لیڤەرپوول و چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول و ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی چێڵسی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:15 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 22ی پرێمەرلیگ.

پێش ئەو یارییە رێدز بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و بلووزیش بە 31 خاڵ لە ریزبەندی دەیەم دێت.

بۆ ئەو یارییە لیڤەرپوول لە تواناكانی هەریەك لە محەمەد سەڵاح، ئیندۆ، سیمیكاس، ماتیپ، ئالكانتارا و بایچێتیچ بێ بەش دەبێت.

چێڵسیش بە بێ هەریەك لە سانچێز، كۆلویل، ریس جەیمس، كۆكۆریا، لاڤیا، فۆفانا و نیكۆلاس جاكسن بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: ئالیسن

هێڵی بەرگری: ئاڕنۆڵد ، كۆناتێ ، ڤان دایك ، گۆمێز

هێڵی ناوەند: سۆبۆسلای ، ماك ئالیستەر ، كورتیس جۆنس

هێڵی هێرشبردن: دیاز، جۆتا، نونێز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:

گۆڵپاڕێز: پیترۆڤیچ

هێڵی بەرگری: دیساسی، تیاگۆ سێلڤا، بادیاشێل، چێلوێل

هێڵی ناوەند: كایسیدۆ ، گالاگێر، ئینزۆ

هێڵی هێرشبردن: مادویكی ، پاڵمەر، ستێرلینگ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button