یاریزانێکی دیکە رۆیشتنی لە یانەی هەولێر راگەیاند
یاریگا –
محەمەد موحسین دوای ئاسۆ رۆستەم بووە دووەم یاریزان لەم هەفتەیە ریزەکانی یانەی هەولێر بەجێبهێڵێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
محه‌مه‌د موحسین ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر له هەژماری خۆی لە فه‌یسبووك رۆیشتنی له یانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاندوە و نووسیویه‌تی :’كاروانی وه‌رزشیم له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له یانه‌ی هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن’.
محمه‌د موحسین به‌هۆی پێنه‌دانی پێشه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی له ماوه‌ی رابردوو بایكۆتی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێری كردبوو، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش گه‌شتی شاری به‌غدادی نه‌كرد کە ئێستا یانەکەی قەڵاومنارە لە بەغدا خۆی بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکات.
محه‌مه‌د موحسین ده‌بێته حه‌فته‌م یاریزان له گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بەجێدەهێڵیت، عه‌لی شاخه‌وانیش له بایكۆتكردنی مه‌شقه‌كانی یانەکە به‌رده‌وامه.