ئاسیاعێراقڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

هۆکاری دەرکردنی ئەیمەن حوسێن بە کارتی سوور ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا 

لە یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن لە قۆناخی 16ی جامی ئاسیا، رووداوی کارتی سوورەکەی ئەیمەن حوسێن، زۆرترین مشتومڕی لەسەرە.

لە یارییەکی دراماتیکیدا، ئوردن بە ئەنجامی 3-2 لە عێراقی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتییەکە.

ئەیمەن حوسێن لە خولەکی 76 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ شێرەکانی رافیدەین کرد، بەڵام خولەکێک دواتر و بەر لە دەستپێکردنەوەی یارییەکە، بە هۆی وەرگرتنی کارتی زەردی دووەم، لە یارییەکە دوورخرایەوە.

لێکدانەوەی سەرەتایی کارتە سوورەکە بۆ شێوازی ئاهەنگگێڕانی ئەیمەن گەڕێندرایەوە، گوایە سووکایەتی بە هاندەرانی ئوردن کردووە، هەڵبژاردەی ئوردنی وەک ژەمێکی دۆڵمە ‘یاپراخ’ وەسف کردووە و خواردویەتی، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ شێوازی ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئوردن، کاتێک گۆڵی یەکەمیان کرد و بەشێک لە یاریزانانیان وەک بڵێ لەسەر خوانێک دانیشتبن و خەریکی خواردنی ‘مەنسەف’ بن، کە خواردنێکی بەناوبانگی ئوردنییە.

بەڵام چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە نێو هاندەرانەوە گیراوە، دەریدەخەن کە ئەیمەن زیاتر لە خولەکێک خەریکی ئاهەنگگێڕانە و ناوبژیوان دوو جار ئاگاداری دەکاتەوە بگەڕێتەوە یارییەکە، بەڵام ئەیمەن گوێی پێنادات و لە ئاهەنگگێڕانەکەی بەردەوام دەبێت.

لە گرتەکاندا دیارە، ناوبژیوان هیچ لارییەکی لەسەر شێوازی ئاهەنگگێڕانەکە نییە، بەڵکو لاری لەسەر پشتگوێ خستنی لەلایەن ئەستێرەی یانەی قوە جەوییە هەبووە.

تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا لەبارەی رووداوەکە دەرنەچووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button