فەرمی؛ پێکهاتەی سەرەکی عێراق بۆ یاریی ئوردن بڵاوکرایەوە
یاریگا –
پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاریی بەرامبەر ئوردن لە قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا بڵاوکرایەوە، یوسف ئەمین و ئوسامە رەشید یاریزانانی کورد لە پێکهاتەی سەرەکیدان.
خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق چەند گۆڕانکارییەکی لە پێکهاتەکەی کردووە و جارێکی دیکە بە پێکهاتەیەکی جیاواز و نوێ یاریی دەکات، ئەحمەد یەحیا لە شوێنی مێرخاس دۆسکی یاریی دەکات.
ناوی ئاکام هاشم ناوەڕاستکاری لاوی کورد لە لیستی یاریزانانی یارییەکەدایە، کە کەمێکی دیکە کاتژمێر 02:30 لە یاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە بەیەک دەگەن.
کەمێکی دیکە كاتژمێڕ 02:30 به كاتی ههرێمی كوردستان له یاریگای نێودەوڵەتی خهلیفه، هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا بهرامبهر هەڵبژاردەی ئوردن یاری دهكات.
هەڵبژاردەی عێراق به كۆكردنهوهی نۆ خاڵ و بهیهكهمی كۆمهڵهكهی سەرکەوت بۆ قۆناغی 16، هەڵبژاردەی ئوردنیش وهك باشترین سێیهم خۆی گهیانده ئهم قۆناخه.