ئیسپانیاسعوودیە

راکیتیچ هەموو شتێکی بە هاوتیمیەکانی وتووە و گەشتی سعودیە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئیڤان ڕاکیتیچ نزیکە لەوەی بە یەکجار بارگەی بپێچێتەوە و ڕوو بکاتە خولی سعودی.

رۆژنامەنووسی چاودێر لە بواری گواستنەوەی یاریزانان چەند وردەکارییەکی خستووەتە ڕوو لە بارەی وادەی پەیوەندی کردنی ئەستێرە کراواتیەکە بە یانەی شەبابی سعودی و بە فەرمی ڕاگەیاندنی گواستنەوەکە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاشکرای کردووە، ڕاکیتیچ بە یانەکەی و هاوتیمیەکانیشی ئاگەدار کردووەتەوە کە نزیکە لە ڕۆیشتن و ڕەزامەندیشی پیشان داوە بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەی شەبابی سعودی.

بەگوێرەی زانیارییەکەی فابریزۆ، تەنها لەسەر کات وەستاوە بۆ بە کرداری بوونی هەنگاوەکان و ئەم هەفتەیەشی بۆ ڕێکخراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی. چاوەڕێیش دەکرێت ئەم دووشەممەیە گەشتی سعودیە بکات.

ئیڤانی تەمەن ٣٥ ساڵ خاوەنی ئەزموونێکی زۆری دوو خولی بەهێزی وەک ئەڵمانیا و ئیسپانیایە لە ڕیزەکانی شاڵکە ٢٠٠٧-٢٠١١ و پاشان سیڤییا و بارسێلۆنا و ئێستایس لە ٢٠٢٠یشەوە جارێکیتر گەشتەکەی درێژە پێدا لەگەڵ ئەندەلووسیەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button