ئینگلتەرا

چێڵسی ئافرەتان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئافرەتان، بە واژوو کردنی گرێبەستێک بە بەهای 450 هەزار پاوند ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.

یانەی چێڵسی گواستنەوەی مایرا رامیرێز، هێرشبەری کۆڵۆمبیی لە یانەی لیڤانتی ئیسپانی بە بڕی 384 هەزار پاوەند لەگەڵ 42 هەزار پاوەند پاداشت راگەیاند. ئەو بڕە پارەیەی کە لە گرێبەستەکەدا نووسراوە، گواستنەوەکە دەکاتە ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی لە مێژووی تۆپی پێی ئافرەتاندا.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە کە 30 یاری نێودەوڵەتیی هەیە، بە گرێبەستێکی چوار ساڵ و نیو پەیوەندی بە پاڵەوانی خولی سوپەری ئافرەتانەوە کرد.

رامیرێز لە یاریگای ستامفۆرد بریج

رامیرێز لە دوای واژوو کردنی گرێبەستەکەی گوتی:

زۆر شانازی دەکەم کە بەشێکم لە یانەی چێڵسی. یاریی کردن لە یانەیەکی گەورەی وەکوو چێڵسی خەونێکە کە لە مناڵییەوە هەمبووە.

نرخی گرێبەستەکەی رامیرێز ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە تۆپی پێی ئافرەتاندا. ژمارەی پێوانەیی پێشووی لە لایەن یانەی بارسێلۆنا تۆمارکرابوو، کە لە ساڵی 2022دا بڕی 400 هەزار یۆرۆی لە گواستنەوەی کیرا والش، یاریزانە ئینگلیزییەکەی مانچێستەر سیتی خەرج کردبوو.

رامیرێز 30 یاری بۆ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ئەنجامداوە و بەشێک بوو لەو تیپەی کە هەڵبژاردەکەی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتانی 2023.

بابەتی زیاتر

Back to top button