ئینگلتەرا

گواردیۆلا لەسەر رۆیشتنی کلۆپ؛ سه‌رم سوڕماوه‌، باشتر دەخەوم

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا له‌ باره‌ی رۆیشتنی یۆرگن كلۆپ له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول گوتی، باشتر ده‌خه‌وم، سه‌رم سوڕماوه‌ له‌م هه‌واڵه‌.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی سه‌باره‌ت به‌ رۆیشتنی كلۆپ له‌ لیڤه‌رپوول لە کۆتایی وەرزی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵیITV گوتی، کەمێک سەرم سوڕماوە لەم هەواڵە، وەک چۆن راهێنەرێکی سەرسوڕهێنەرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە من بە شێوەیەکی كه‌سی لە نزیکەوە نایناسم، بەڵام پێموایە کەسێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، بۆیە هەست دەکەم کاتێک لە کۆتایی وەرزدا دەڕوات، بەشێک لە ئێمە لە مان سیتی لەگەڵیدا دەڕۆین، چونکە لیڤەرپوول لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا، به‌هێزترین رکابەری ئێمە بووه‌

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئاستی کەسی کلۆپ ركابه‌ری من بوو، ئەو کاتەی لە دۆرتمۆند بوو یان لێرە له‌ لیڤه‌رپوول، بۆیە زۆر بیری دەکەم.

گواردیۆلا بە گاڵتەوه‌ درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: کەمێک دڵخۆش دەبم، چونکە لەگەڵ رۆشتنی ئەو دەتوانم شەوانە باشتر بخەوم ،بەڵام هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

بابەتی زیاتر

Back to top button