کوردستانگرنگترین

شێروانە چووە پێشەنگ و سیروانی نوێ و ئاڕارات یارییەکی پڕ گۆڵیان کرد

Yariga App

یاریگا –

شێروانە خۆی گەیاندە پێشەنگی ریزبەندی خولی نایابی کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی لە رۆژی دووەمی یارییەکانی گەڕی شازدەی خولی نایابی کوردستان چوار یاری بەڕێوەچوو، دهۆک بە تاکە گۆڵێکی سەربەست محەمەد شکستی بە سەیدسادق هێنا، شێروانەش بە دوو گۆڵی موئەیەد سەفا و محەمەد ئەرکان، لە سۆرانی بردەوە.

لە یارییەکی پڕ گۆڵیشدا، سیروانی نوێ 3-2 لە ئاراراتی بردەوە، کە میلاد کروش، دیلمان رۆکان و هۆکار لەتیف گۆڵەکانی سیروانی نوێیان کرد، گۆڵەکانی ئاراراتیش لە رێگەی سەفەر سلێمان و ئالان سەعدوڵا کران.

لە چوارەم یاریش پێشمەرگەری هەولێر 3-1 لە هەندرێنی بردەوە، هەر سێ گۆڵەکەی پێشمەرگەش لە رێگەی هەڵگورد قەیس کران، دیار عەلیش تاکە گۆڵەکەی هەندرێنی کرد.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم گەڕە، شێروانە خۆی گەیاندە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە و بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی بە ئاکرێ چۆڵکرد.

نوێترین ریزبەندی خولی نایابی کوردستان

هەڵگورد قەیس لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بە ئەستێرەی گەڕی شازدەی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، بە هاتریکێک بردنەوەی بۆ پێشمەرگەی هەولێر بەدەستهێنا.

ئەنجامی یارییەکانی رۆژی یەکەمی گەڕی 16

بابەتی زیاتر

Back to top button