بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

عەلی شاخەوان سێ رۆژ دەرفەت بە یانەی هەولێر دەدات

Yariga App

یاریگا –

عەلی شاخەوان سێ رۆژ دەرفەت بە یانەی هەولێر دەدات، ئەگەر پێشەکی گرێبەستەکەی پێنەدەن ریزەکانی یانەی هەولێر بەجێدەهێڵێت.

عەلی شاخەوان ناوەڕاستکاری لاوی یانەی هەولێر کە بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەولێری کردووە، لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا دەڵێت :’بایکۆتی راهێنانەکانی یانەی هەولێرم کردووە و تاکو رۆژی پێنجشەممە دەرفەتم بە بەرپرسانی یانەکەمان داوە، داوام کردووە پێشەکی گرێبەستەکەم پێبدەن یان مافی دەستبەرداربوونم پێبدەن بۆ ئەوەی بچمە یانەیەکی دیکە’.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، جگە لە عەلی شاخەوان چەند یاریزانێكی دیکە هۆشدارییان داوەتە یانەی هەولێر و سێ رۆژ دەرفەتی کۆتایین بە بەرپرسانی یانەکەیان داوە، بۆ ئەوەی پێشەکی گرێبەستەکەیان پێبدرێت، کە تاوەکو ئێستا یاریزانەکانی یانەکەی قەڵاومنارە پێشەکی گرێبەستی ئەم وەرزەیان وەرنەگرتووە.

نزیکەی 15 رۆژ ماوە دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دابخرێت، عەلی شاخەوان تاوەکو رۆژی 5ـی مانگی داهاتووی لە بەردەمە بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆی یەکلا بکاتەوە، کە بەگوێرەی زانیارییەکان یانەکانی تەڵەبە و کارەبا ئەو ناوەڕاستکارە کوردەیان دەوێت.

یانەی هەولێر بە راهێنەرایەتی حەیدەر عەبدولئەمیر رۆژانە مەشق و راهێنان دەکات و خۆی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکات، جگە لە عەلی شاخەوان تەواوی یاریزانەکان گەڕاونەتەوە و پەیوەندییان بە یانەکە کردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button